١٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ١٠:٢٦
ئامانجی هاوبەشی ئێران و ئەڵمانیا پاراستنی بەرجامە

وەزیری دەرەوە وتی: ئامانجی هاوبەشی ئێمە و ئەڵمانیا و یەکێتی ئەورووپا پاراستنی بەرجام و پێشگری لە ناکۆکی و پێکدادان لە ناوچە و هەروەها بەهرەمەند بوونی خەڵکی ئێران لە بەرژەوەندییەکانی بەرجامە.

(ABNA24.com)وەزیری دەرەوە وتی: ئامانجی هاوبەشی ئێمە و ئەڵمانیا و یەکێتی ئەورووپا پاراستنی بەرجام و پێشگری لە ناکۆکی و پێکدادان لە ناوچە و هەروەها بەهرەمەند بوونی خەڵکی ئێران لە بەرژەوەندییەکانی بەرجامە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف نیوەڕۆی ئەوڕۆ (دووشەممە) لە پرێس کۆنفڕانسی هاوبەش لە گەڵ "هایکۆ ماس" وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: گفتوگۆی زۆر جیدی، ڕاشکاوانە و دوورودرێژمان سەبارەت بە ئامانجە هاوبەشەکان بوو و لەمناوە پاراستنی بەرجام و پێشگری لە ناکۆکی و پێکدادان لە ناوچە و هەروەها بەهرەمەند بوونی خەڵکی ئێران لە بەرژەوەندییەکانی بەرجام پرسە سەرەکییە هاوبەشەکانی نێوان ئێران، ئەڵمانیا و یەکێتی ئەورووپایە.

ناوبراو بە ئاماژە بە هەنگاوە دژە ئێرانییەکانی ئەمریکا، وتیشی: ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە لە دژی ئێران شەڕی ئابووری گرتۆتە بەر، ئەو شەڕە بۆ ناوچە، جیهان و ڕیسای نێودەوڵەتی زۆر مەترسی سازە. هەنگاوەکانی ئەمریکا لە پاش کشانەوەی لە بەرجام بە بڕوای ئێمە کردنە ئامانجی ئێرانە کە بڕیار بوو زۆرترین بەرژەوەندیی لە بەرجام پێ بگات.

زەریف جەختی کرد: بەوەشەوە کۆماری ئیسلامی ئێران سەلماندوویەتی کە پابەندی بەڵینە نێودەوڵەتییەکانی خۆیەتی و ڕاپۆرتەگەلی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت. هاوکات کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێ مافی خەڵکی خۆی دەستەبەر بکات و ئەو مافە لە مادەی ٣٦ی بەرجام بە فەرمی ناسراوە.


/129